رێكخه‌ری ژوری یاسایی گۆڕان: هیوایه‌ك ماوه‌ هه‌ڵه‌ی سزادانی چالاكوانانی بادینان راستبكرێـته‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
03:18 - 11/05/2021
کوردستان

رێكخەری ژوری یاسای و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هیوایه‌ك ماوه‌ تا هه‌ڵه‌ی سزادانی چالاكوانانی بادینان راستبكرێتـه‌وه‌، دەشڵێت: هەڵوەشانەوەی سزای سزادراوان، دەبێتە دەروازەیەك بۆ گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتی بۆ دادگاکان.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایى و ئەندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆران رایگەیاند: لەئێستادا دروسترین رێگە بۆ ئاوەژوكردنەوە و نەهیشتنی ئەو فشارە نێودەوڵەتیەى بۆ ئەم كەیسە هەیە، بریتیە لەوەی خودی دەسەڵاتی دادوەری لەكاتی تانەدان بەرێگەی راستكردنەوەی بریاری پێداچونەوە، بریاربدات بەهەڵوەشانەوەی سزای ئەم سزادراوانە، كە ئەمە دەبێتە دەروازەیەك بۆ گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتی بۆ دادگا.

سه‌باره‌ت به‌ هێزی یاسایی ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌،ده‌ڵێت" ئیمە پێیمان وایە لێبوردنی تایبەت لەلایەنی سەرۆكایەتی هەرێم، كاتێك دەبێت كە بریارەكە پلەی كۆتای وەربگرتبێت، كە خودی لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەری ریشەیی نییە بۆ سزادراوان، هەرچەندە سزادروان ئازاد دەكرێن، بەڵام بریاری ئیدانەكردنیان دەمێنێتەوە، ئەم كردارە ئاسایی و گفتوگۆیانەی نێو فەیسبوك دەبێتە تاوانێكی مەترسیدار، لەداهاتودا، كێیان بوێت بەم ماددەیە راپێچی دەكەن بۆبەردەم دادگا".

ده‌قی نوسینه‌كه‌:دوای كاردانەوەنێودەوڵەتییەکان بۆ کەیسى سزادراوانى بادینان فرەسەتێك ماوە بۆ راستكردنەوە


تادێت کاردانەوە و فشارنێودەوڵەتییەکان لەسەر کەیسى سزادراوانى بادینان فراوانتر دەبێت، رۆژانى رابردوو ئەمریکا و ئەڵمانیا وكەنەدا و فەرەنسا و نوێنەرایەتى یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق داوایان لە حکومەتى هەرێم کرد دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ سزادراوانی بادینان به‌ڕێوه‌ ببات و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی به‌رجه‌سته‌ بكات.

هەروەک رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتیش لە نوێترین کاردانەوەیدا داوای ئازادکردنی بەپەلەى سزادراوانى بادینان دەکات، ئەم كاردانەوانەش پێشبینیمان كردبوو لە چەندین رونکردنەوە و بەیاننامە و لێدواندا باسی ئەوەمان كردبوو ئەم كەیسە بۆناو و ناوبانگ و پێگەی هەرێم گاریگەری خراپی دەبێت، بێگومان ئەمە بۆتە خاڵێكی ناشرین بۆ مێژو ئەزمونی حكومرانی ئەم هەرێمە، سەرباری فشارە ناوخۆییەكان بەسەرجەم حزب و رێكخراو چین و توێژەكان و بێ هیوای و بێ متمانەی هاوڵاتی بەدادگا، هەروەها روی راستەقینە و دۆخی دەسەڵاتی دادوەری هەڵماڵی بەوەی لە چ قۆناغێكی دادوەری خراپ و دەستوەردان وبێمتانەی و نا سەربەخۆییدان.

لەئێستادا دروسترین رێگە بۆ ئاوەژوكردنەوە و نەهێشتنی ئەو فشارە نێودەوڵەتیە بۆ ئەم كەیسە، بریتیە لەوەی خودی دەسەلاتی دادوەری لەكاتی تانەدان بەرێگەی راستكردنەوەی بریاری پێداچونەوە، بریاربدات بەهەڵوەشانەوەی سزای ئەم سزادراوانە، كە ئەمە دەبێتە دەروازەیەك بۆ گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتی بۆ دادگاو رۆڵی دەبێت بۆ داهاتوو حیزب بەویست وخواستی خۆی نەتوانی بەبێ بونی كرداری تاوانکاری سزای خەڵك بدات، سەرباری ئەوە كاریگەری دەبێت لە نەهێشتنی ئەو وێنە ناشرینەی كەلە دنیای دەرەوە بۆ هەرێمی كورستان كێشراوە، بەهۆی ئەم بریارەوە، هەرچەندە بۆ ئەو ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیە هەزاران قوربانیمان بۆداوە، ئەم كەیسە لە ئاراستەو مەساری یاسایی دەرچوە، زۆر رەهەندی وەرگرتوە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، تیپەراندن و مكوركردن و بەردەوامیدان لەسەر سزادانیان زیانی بە پێگەو هاوكاری و مامەڵەو رەفتاری ئەو وڵاتانە دەبێت، بێ باجدان و قوربانیدان ناشكێتەوە، چونکە، بریارەكە بە چەشنێكە كونسوڵی ئەو ووڵات و رێكخراوانەی كردۆتە بەشێك لە مەترسی و هەرەشە بۆ ئاسایشی هەرێم، وە مەترسییەكانی بریارەكە لە داهاتودا تاك بەتاك و حیزبەكانی تری هەرێمی كوردستانە، ئیمە پێیمان وایە لێبوردنی تایبەت لەلایەنی سەرۆكایەتی هەرێم، كاتێك دەبێت كە بریارەكە پلەی كۆتای وەربگرتبێت، كە خودی لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەری ریشەی نیە بۆ سزادراوان، هەرچەندە سزادروان ئازاد دەكرێن، بەڵام بریاری ئیدانەكردنین دەمێنێتەوە، ئەم كردارە ئاسایی و گفتوگۆیانەی نێو فەیسبوك دەبێتە تاوانێكی مەترسیدار، لەداهاتودا، كێیان بوێت بەم مادەیە راپێچی دەكەن بۆبەردەم دادگا.

چۆمان محمد علی
رێكخەری ژوری یاسای و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی
11/5/2021

219 جار خوێندراوەتەوە