تائێستا، زیاتر لە (425) هەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتوە کە
لەو ژمارەیە (70,000) کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لە
پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە تائێستا (425) هەرزار
و (628) کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە (71)هەزار و (47) کەسیان
لە هەرێمی کوردستانن.
بەپێى ئامارەکە، سود وەرگرتن لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش
بەم شێوەیەیە:
یەکەم/ بەغداد (127) هەزار کەس
دووەم/ بەسرا (36) هەزار کەس
سێیەم/ هەولیر (26) هەزار و (351) کەس
چوارەم/ دهۆک (24) هەزار و (686) کەس
پینجەم/ سلێمانى (20) هەزار و (592) کەس
هەر بە پێی ئەو ئامارە، تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و (108)هەزار کەس لە عێراق
بە هەرێمی کوردستانیشەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش (15) هەزار و (741)
كەس گیانیان لە دەستداوە.
378 جار خوێندراوەتەوە