ئەمڕۆ سێ شەممە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
یاداشتێکی داواکارییان ئاڕاستەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری
حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە (4/5/2021) ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی پێشوازی
لە شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا، جەختیکردەوە کە بە
لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە دەبێت داواکارییەکانی
مامۆستایان جێبەجێبکرێت.
هاوکات، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سوپاسی
وەزیری دارایی و ئابورییان کرد، بۆ ئەو هەوڵانەی کە بۆ رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد
رۆڵێکی باشی هەبووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە،
یەکێتی مامۆستایان یاداشتێکی داواکارییان ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە و لای
خۆیەوە ئاوات جەناب نوری بەڵێنی پێداون لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەیەی لە
بەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بکات.
670 جار خوێندراوەتەوە