کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی
به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با، دەوام لەو
لەو فەرمانگەیە بۆ ماوەى هەفتەیەک راگیراوە.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: ئاگاداری
دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی
هاوڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات
و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به په‌تای كۆرۆنا
و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، لەمڕۆوە بۆ ماوەى هەفتەیەک دەوام لەو بەشە
رادەگیرێت.
دەشڵێت: راگرتنى دەوام لەو بەشە له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان
و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی پهتاكەیە.
هەروەک داوا دەکەن، هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و
روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.
8583 جار خوێندراوەتەوە