لە مانگى رابردودا دەستەى دەستپاکى عێراق (58) فەرمانى بانگهێشتکردن و
دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسانى حکومى و پلە تایبەتەکان دەرکردوە.
دەستەى دەستپاکى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراى کردوە، لەمانگى ئازارى
رابردودا (8)
فەرمانى دەستگیرکردن و (50)
فەرمانى بانگهێشتکردنیان بانگهێشتکردنیان بۆ بەرپرسانى حکومى و پلە
تایبەتیەکان دەرکردوە.
دەستەى دەستپاکى عێراق لەبارەى پلەى ئەو کەسانەى کە فەرمانى دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنیان
بۆ دەرکراوە رونکردنەوەى داوە , لەو بارەیەوە رایگەیاندوە، لەنێو ئەو کەسانەدا وەزیرێک
و دوو بریکارى وەزارەتى کابینەکانى پێشووى حکومەتى تێدایە، لەگەڵ دوو ئەندامى (ئێستا
و پێشووى) ئەنجومەنى نوێنەران و (25) بەرێوەبەرى گشتى و (22) ئەندامى ئەنجومەنى
پارێزگاکان و دوو پارێزگار.
901 جار خوێندراوەتەوە