ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر رایگەیاند،
پابەند دەبن بە بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا و لە
کاتژمێر (08:00)ی ئەمشەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو دەخرێتە بواری
جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون ئامادەکاری
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکەن.
لە راگەیەنراوێکی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێردا
هاتووە، ئەو هاوڵاتیانەی بە سەردان چونەتە دەروەی شارەکە و دەیانەوێت بێنەوە، پێویستە
بەر لە کاتژمێر (08:00)ی ئەمشەو بگەڕێنەوە ناو شار.
ڕاگهیندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی
پارێزگای ههولێر
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە
2021.4.8، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی
ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە،
کۆبوونەوە پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی
باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندبوونی تەواوی بە سەرجەم بڕیار و
ڕاسپاردەکانی دووپاتکردەوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویستی بۆ دەست پێکردنی قەدەغەی
هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لە كاتژمێر (8)ی شەو
تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی،
پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له كاتژمێر (6)ی ئێوارهوهی ئەمڕۆوە ئامادهكاریی
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.
داوا لە هاوڵاتییانی سنووری
پارێزگای هەولێر دەکهین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو
پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن
بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن،
هەروەها هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری
هەولێرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو شار، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و
داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی شەو بگەڕێنەوە نێو شار.
ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر (8)ی ئەم
شەو ( 2021.4.8 ) تاوەکو ( 2021.4.12 ) لە قەزایی ناوەند و سەرجەم قەزا و
ناحییەکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.4.8
662 جار خوێندراوەتەوە