کەشناسى: سبەینێ لە دوو پارێزگاى هەرێمى کوردستان تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:58 - 02/04/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات سبەینێ شەپۆلێکى تاوە باران و هەورە بروسکە هەولێر و سلێمانى بگرێتەوە، ئاشکراشى دەکات ئەگەرێکى کەم هەیە بۆ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک .

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک ئەگەرى دابارینى نمە بارانى کەم بەشێوەى پچڕ پچڕ هەیە، بەڵام لە سلێمانى  و کەرکوک ئاسمان تەنها نیمچە هەوردەبێت.

سەبارەت بە کەش و هەواى رۆژى شەممەش، بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاندوە، لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى  ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ دابارینى بارنێکى کەم، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، لە دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دابارینى نمەباران، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاویەکانى باکورى هەرسێ پارێزگاکە ببارێت.

سەبارەت بە کەش وهەواى پارێزگاى کەرکوکیش لە رۆژى شەممەدا، بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى هەرێم ئاشکراى کردوە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور وهەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ دابارینى نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا

3752 جار خوێندراوەتەوە