ژنێک بە تۆمەتی بردنی هەشت هەزار دۆلار دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 01/03/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ژنێک بە تۆمەتی بردنی زیاتر لە هەشت هەزار دۆلار دەستگیرکراوە.

لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، پاش تۆماركردنی‌ چەند حاڵەتێكی‌ دزیكردن لەچەند شۆفێرێك لەسەر ڕێگای‌ وارماوە - عەربەت، هێزەكانی‌ پۆلیس پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە لەناو قەزای‌ سەیدسادق دەستگیربكرێت.

پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە: لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباردا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هەزار دینار)دا كە تۆمەتبار لەكاتی‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە و بەوتەی‌ خۆی‌ لەسێ كەسی‌ دزیوە.  


1340 جار خوێندراوەتەوە