بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ساوز کوردستان تایبەت بە
دابەشکردنى غازى ماڵان رایگەیاند، لە سبەینێوە نرخى غازى ماڵان بەرز دەبێتەوە،
هۆکارەکەشى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە.
سامانى حاجى فایەق بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى
ساوز کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) راگەیاند، بەپێی گرێبەستى نێوانیان لەگەڵ
کۆمپانیاى داناغاز کۆمپانیاکەیان بە دۆلار غاز لە داناغاz دەکڕیت و بە دینار بە
هاوڵاتیانى دەفرۆشێتەوە.
وتیشى بەهۆى
بەرزبووونەوەى نرخى دۆلارەوە بەرێژەى سەدا 20، حکومەتى هەرێم رێگەى پێداون بەهەمان
رێژە نرخەکە بەرزبکەنەوە، بەمەش بۆ هەر بتڵێک غازى ماڵان هەزاردینار دەچێتە سەر
نرخەکەی.
بەو پێیەش لە سبەینێوە نرخى هەر بتڵێک غازى ماڵان لە 7 هەزار و
500 دینارەوە دەبێتە 8 هەزار و 500 دینار.
وتیشى هیچ کەمبوونەوەیەک
لە برى غازدا رووینەداوە و بەهەمان بڕى پێشتر غاز دەخرێتە بازارەوە.
13609 جار خوێندراوەتەوە