لە نوسراوێکدا
کە ئاراستەى گشت گەنجینەکانى کردوە، وەزارەتى دارای و ئابورى ئاگادارى سەرجەم
فەرمانگەکان دەکاتەوە بۆ ئامادەکردنى لیستى موچەى دو مانگى ئەمساڵ و لیستى موچەى
مانگى یەکى ساڵى داهاتو.
راگەیاندنى
وەزارەتى دارایى رایگەیاند: لەسەر راسپاردەى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و
ئابورى حکومەتى هەرێم، نوسراوێک بۆ گشت گەنجینەکان کراوە کە ئاگادارى سەرجەم
فەرمانگەکانى حکومەت بکرێنەوە بە ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگەکانى (11 و 12ى
2020) و مانگى (1ى2021).
ئەوەش هاتوە، ئامادەکردنى
لیستەکە به ههمان لێبرینی رێژهی (21%)
دەبێت و بۆ پله تایبهتهكانیش لێبڕین (50%)
دەبێت بەهەمان میکانیزمى پێشو.
25724 جار خوێندراوەتەوە