تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت؛ لەمانگى ئادارى
داهاتودا گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق کە بڕەکەى (600)
هەزار ڤاکسینە.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى
تەندروستى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: گوژمەى یەکەمى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر
دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەمانگى ئادارى ساڵى داهاتوو دەگاتە عێراق.
ئاشکرایدەکات، گوژمەى یەکەم بڕەکەى لە (600) هەزار
ڤاکسین پێکدێت کە بۆ (300) هەزار کەس بە
دو جار بەکاردەهێنرێت.
هەروەک باسى لەوەشکردوە، عێراق پێویستى بە
(208) ملیۆن دۆلارە بۆ کڕینى نۆ ملیۆن ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر کە نرخى هەر
ڤاکسینێک (12) دۆلارە.
ئەوە لە
کاتێکدایە، بەرپرسانى تەندروستى هەرێمیش رایدەگەیەنن، لەکاتى گەشتنى ڤاکسینى
کۆرۆنا بۆ عێراق بەشى هەرێم کوردستانیش لەو بڕە دەبێت کە عێراق ئامادەیدەکات.
757 جار خوێندراوەتەوە