پۆلیسی
سلێمانی رایگەیاند، ماوەی دوو مانگە دوو منداڵ لەناو بازاڕی سلێمانی دۆزراونەتەوە،
تا ئێستا کەسوکاریان دیار نییە، منداڵەکان وەربگرێتەوە.
لە
راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، دوو منداڵی
تەمەن (دوو، سێ) ساڵ بەناوەکانی ( زوهرە و یوسف)، لە رۆژی (16/9/2020) لە ناو
بازاڕيی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و کەسوکاریان تا ئێستا دیار نییە، لە ئێستادا
بە بڕیاری دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەکی بەکرەجۆ دەژین.
پۆلیسی
سلێمانی داوا لە کەسوکاری ئەو دو منداڵە دەکات، پەیوەندی بکەن بە بنکەی پۆلیسی
نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی/ 0533194011
بەشی
پۆلیسی فریاكەوتن/104
بەشی
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/105
2419 جار خوێندراوەتەوە