د. کەریم قەرەچەتانی رایگەیاند، ململانێی حزبی، كۆرۆنا و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده تێكه‌ڵ بهیهكتركراون، كه قوتابی و داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی بواری دەرونی و مامۆستای زانکۆ
رایدگەیەنێت، "خوێندنی ئه‌لیكترۆنی
بۆ كوردستان گونجاو نییه، له‌زانكۆش زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان "جۆین" ناكه‌ن
كێشه‌یه‌كی تریش ئەوەیە یه‌كێتی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان چوونه‌ته‌سه‌ر
خه‌ت و ده‌ڵێن ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، خوێندكاره‌كه خۆی نا‌خوێنێت جا یه‌كێتی
مامۆستایانیش بێت و بڵێت پشتگیریتان ده‌كه‌ین واته ئێمه نه‌مانتوانیووه یه‌ك ده‌ستیش
بین و یه‌ك بڕیارمان هه‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا ئێمه كهوتونیته بارودۆخێكی
زۆر ناله‌باره‌وه، یان ئه‌وه‌یه ژیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه یان ئه‌وه‌یه با
ساڵه‌كه نه‌فه‌وتێت و نیوه چڵیش بێت، واته زیاتر ئیشمان له‌سه‌ر پاڵنه‌ره‌كان
بكردایه هه‌مووی چونه‌ته دوو سێ به‌ره‌وه هه‌ریه‌كه‌و دژی ئه‌وی تره كه
بارودۆخه‌كه وای لێهاتووه خوێندكار سه‌ری لێتێكچووه، ئێمه‌ش وه‌كو مامۆستا به‌ڕاستی
سه‌رمان لێتێكچووه".
د. کەریم قەرەچەتانی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، "
بێگومان کۆمەڵگەی کوردی باجی خوێندنی ئەلیکترۆنی و کەمتەرخەمی و ململانێی حزبی
دەدات،رۆژ بە رۆژ کێرڤی زانست و مەعریفە و پەروەردە هاتۆتە خوارەوە، بایکۆت و
کۆرۆناش ئەوەندەی دیکەی کێشەکەی زیاد کردووە".
790 جار خوێندراوەتەوە