سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا رایدەگەیەنیت؛ ئەمەریکییەکان درک
بەو شتانە دەکەن کە لەو وڵاتەکەیان رودەدات و دەبینن لە مێژودا رویان نەداوە،
دەشڵێت: لەبەرامبەر ئەو سەرکەوتنانە ئەمەریکییەکان متمانەم پێدەدەنەوە بۆ چوار ساڵى
ئایندە.
جەماوەرێکى زۆرى دۆناڵد ترەمپ، لەبەر دەم کۆشکى سپى کۆبونەوە بۆ پاڵپشتى
بانگەشەکانى ترەمپ، لە وتارێکیشدا بۆ هەوادارانى، ترەمپ رایگەیاند: ئەگەر پێتان
وایە بایدن دەتوانێت سەرۆکایەتى ئەمەریکا بکات ئەوا پێتان دەڵێم کە بەهەڵەداچون،
چونکە سیاسەتى دیموکراتەکان شکستى هێناوە.
ئەم وتارەى ترەمپ، یەکەم وتارى فەرمییە لە دواى توشبونى بە کۆرۆنا و وتیشى:
لە هەشت مانگى رابردودا (11.4) ملیۆن هەلى کارمان رەخساندوە، هیچ وڵاتێک ئەمەى
نەکردوە و ئەوەى رودەدات مێژوییە، هەر بۆیە هاوڵاتیانمان ئەو سەرکەوتنە دەبینن و
متمانەم پێدەبەخشنەوە تا لە چوار ساڵى ئایندە درێژە بە کارەکان و سەرکەوتنەکانمان
بدەین.
سەرەڕاى ئەوەى بەپێى دواین راپرسییەکان لە ئەمەریکا، (53%)ى ئەمەریکییەکان
ترەمپ رەتدەکەنەوە، بەڵام ترەمپ لە وتارەکەیدا بە متمانە بەخۆبونەوە جەختى لەوەکردەوە
سەردەکەوێت و داواشیکرد هاوڵاتیان بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و دەنگى پێبدەن.
458 جار خوێندراوەتەوە