بەبڕیارى سەرۆکایەتى زانکۆى راپەڕین بەشى کوردى لە
کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى ئەو زانکۆیە دادەخرێت و ئەنجومەنى ئەو بەشەش نارەزایى لە بەرامبەر
ئەو بڕیارە دەردەبڕێت.
بەپێى یاداشتیێکى ئەنجومەنى بەشى زمانى کوردى لەکۆلیژى
پەروەردەى بنەرەتى زانکۆى راپەڕین کە ئاراستەى میدیاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان
کراوە، لەلایەن ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى راپەڕینەوە و بەبیانوى نەبونى هەلى کار، دەست
بۆداخستنى بەشى زمانى کوردى بردراوە، ئەوە لە کاتێکدایە نەبوونى هەلى کار دەرچوانى
سەرجەم بەشەکانى گرتوەتەوە.
لەبەشێکى دیکەى یاداشتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بەناوى
هەڵپەساردنەوە ماوەى سێ ساڵە هیچ خوێندکارێک بۆ بەشەکەیان نەنێردراوە، لەکاتێکدا
خواستێکى زۆرى لەسەرە.
ئەنجومەنى بەشى زمانى کوردى لە کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى
زانکۆى راپەڕین نیگەرانیان لەو بریارە دەربڕیوە، رایگەیاندوە، بڕیارى هەڵپەساردن و
داخستنى بەشەکە بەبێ وەرگرتنى ڕا و سەرنجى ئەوان دراوە.
1279 جار خوێندراوەتەوە