کۆرۆنا لە سلێمانى؛ مانەوە لە نەخۆشخانە زیادیکردووە

KNN : Kurdish News Network
06:02 - 14/08/2020
کوردستان
+
-

هەرچەندە لەسەرەتاى ئەم مانگەوە تووشبوون بە کۆرۆنا لەسلێمانى بەرەو کەمبوونەوە رۆیشت، بەڵام چەند رۆژێکە ژمارەى تووشبووان زیادیکردووە.

یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رۆژانە ئامارى کۆرۆنا لە سلێمانى بڵاودەکاتەوە، بەپێى ئامارەکانى لاى ئەو بێت، ئەمڕۆ هەینى ١٥٦ تووشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە ١٤٨ کەس بوون.

لە کۆی گشتی (٣٦٢) قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی (١٥٦) قەرەوێڵە نەخۆشی تێدایە.


بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، دوێنێ پێنجشەممە ٦٩ کەس لە سلێمانى و ٢٣ش لە گەرمیان تووشى کۆرۆنا بووبوون، بەڵام ئەمڕۆ هەینى  لەناو شارى سلێمانی ٦١ کەس و ٢١ لە گەرمیان، ٧٧یش لە ڕاپەڕین تووشى کۆرۆنا بوون.

1767 جار خوێندراوەتەوە