عەلی حەمەساڵح: ئەمریکا لە سەر گەندەڵی مەرزەکان هاتۆتە دەنگ

KNN : Kurdish News Network
12:46 - 13/08/2020
کوردستان
+
-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند لەسەر گەندەڵی خاڵە سنورییەکان ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کونسڵگەرییەکی لە هەولێر هاتونەتە دەنگ و ڕاپۆرتیان ئامادەکردوە و ناردویانە بۆ واشنتن.


عەلی حەمەساڵح لە بابەتێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی ئاشکرایکردوە، ئەمریکیەکان گفتوگۆیان لەگەڵ کردوە لەسەر بابەتەکە و بڕیارە کار و هەنگاوی جدی بنێن و قسە لەگەڵ بەپرسانی هەرێم بکەن.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراشیکردوە حکومەتی هەرێمیش هەندێک بڕیاری دەرکردوە لەوانە بڕیاردراوە لەماوەی مانگێکدا دۆسیەی کۆمپانیاکانی خاڵە سنورییەکان چارەسەربکرێت و وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆش ڕاسپێردراون بۆ رێگەگرتن لە قاچاخچێتی.

 

هاوکات وەزیرانی دارایی و کشتوكاڵیش چەند بڕیارێکیان بۆ رێگری لە قاچاخچێتی دەرکردوە، بەڵام تاکو ئێستا دۆسیەکە وەک خۆیەتی و چاوەڕوانین ئەم هەوڵانە ئەنجامی هەبێت.

2631 جار خوێندراوەتەوە