وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند خەریکی ئامادەکاری بەرنامەیەکن
بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و
ڕایگەیاند لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا رێکەوتنمان وایە پێکەوە ئامادەکاری بکەین و
لە یەکێک لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی بابەتەکە بکەین.
وتیشی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رەهەندێکی تەندروستی تێدایە و
چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستین.
وتیشی بابەتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پێویستی بە رێنمای و بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیران هەیە و لە یەكێک لە کۆبونەوەکاندا باسی دەکەین و بڕیاری لێ
دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ساڵی ڕابردوو لە سەرەتای مانگی
ئازارەوە دەوامی خوێندنگا و زانکۆکان ڕاگیران و ئەمساڵیش نازانرێت کەی ساڵی نوێی
خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
11724 جار خوێندراوەتەوە