وەزارەتی دەرەوەی
میسر گیانلەدەستدانی (ئه‌حمه‌د جیهاد حارس) كونسوڵی وڵاتەكەی لە هەولێر راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند،"بەداخەوە
كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د جیهاد حارس نوێنەری كۆماری میسر لە هەولێر رادەگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆچكردو سیمبوڵی تێكۆشان و كاركردن بو له
پێناو وڵات و به درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و
له نێرده دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه خزمه‌تی میسری كردوە.
بەپێی هەواڵی میدیا
عەرەبییەکان، کونسوڵی میسر لە هەولێر بە نەخۆشی دڵ گیانیلەدەستداوە.
1701 جار خوێندراوەتەوە