رێکخراوی
خێرخوازی کەریمی عەلەکە و رێکخراوی یونسیف زیاتر لە
200 هەزار دەمامک و مادەی پاکژکەرەوەیان بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 دابین کرد.
ئەمڕۆ لە
دیوانی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردە پێشوازی لە نوێنەرانی
رێکخراوی کەریمی عەلەکە کرد و رێکخراوەکەش 150 هەزار دەمامکی ڕادەستی پەروەردەی سلێمانی کرد
بۆ ئەوەی لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دا بەسەر خوێندکاراندا دابەش بکرێت.
هاوکات
رێکخراوی یونسیفی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانیش بڕی 63 هەزار دەمامک و دەستکێش و 500 دەبە مادەی پاکژکەرەوەی بۆ
پەروەردەی سلێمانی دابینکردوە.
ئەوە
لەکاتێکدایە وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند نابێت هیچ خوێندکارێک بەبێ دەمامک
تاقیکردنەوە بکات و پێویستە خوێندکاران خۆیان لە ڤایرۆسەکە بپارێزن.
716 جار خوێندراوەتەوە