بۆری سەرەکی دابەشکردنی ئاوی ناو شاری سلێمانی شکا و پارێزگاری سلێمانیش
ڕایگەیاند ئەو بۆرییەی شکاوە سەرەکیترین هێڵی دابەشکردنی ئاوی سلێمانیە و ئەگەری
هەیە بۆ ماوەی دە رۆژ سەدا پەنجای گەڕەکەکان بێ ئاو بن.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی شوێنی شکانی بۆریەکی کرد لە سەرچنار و بە دیجیتاڵ
میدیای KNN ی ڕاگەیاند،لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن بۆ
دابینکردنی بودجەیەک بۆ چاککردنەوەی خێرای بۆریەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بۆریە بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو چاکنەکراوەتەوە
شکاوە و زیانێکی زۆری بەرکەتووە.
6748 جار خوێندراوەتەوە