وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت خەرج دەکریت.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، رۆژی پێنجشەممە (2-7-2020) موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت، بۆ مانگی شوبات خەرج دەکرێت.
ئەوەشلەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە (30-6-2020) موچەی وەزارەتی ناوخۆ، هێزی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن، هێزی زێرەڤانی، بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت.
32732 جار خوێندراوەتەوە