سێ کەسی خێزانێک پێکەوە خنکان

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 06/06/2020
کوردستان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سنکێی ناوچەی شارباژێڕ سێ کەسی خێزانێک لە کاتی مەلەکردندا خنکان.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە لە هەولێرەوە سەردانی ناوچەکەیان کردوە و ویستویانە لە چەمی سنکێ مەلە بکەن،لە ئەنجامدا پیاوێک و کوڕێکی و خوشکەزایەکی خنکاون.

هەر بەپێی زانیارییەکان پیاوەکە کەسێكی سەربازییە و پلەی عەمیدی هەیە و یەکێک لە خنکاوەکانیش لە ڕەگەزی مێیە.

 

لە ئیستاشدا تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لەم وەرزەدا بەهۆی مەلەکردن لە چەم و ئاوەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەیان کەس دەخنکێن.

5485 جار خوێندراوەتەوە