دوو کەسی دیکە لە گەرمیان توشی کۆرۆنا بوون

07:06 - 03/06/2020
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکراو.

 

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، دوو توشبووەکە ئافرەتن و یەکێکیان سەردانی بەغدای کردووە.

 

راگەیەنراوی وەزارەتی تەندوستی:

 

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن ٣٦ و ٢٦ ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە.
دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

418 جار خوێندراوەتەوە