وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان لە قەزای کفری گیانیلەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، توشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵ بووە، بەهۆی بونی نیشانەکانی نەخۆشی بە توندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:
تووشبوێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
1438 جار خوێندراوەتەوە