سعودیە یەکەم رۆژى جەژنى دیاریکرد

07:05 - 22/05/2020
کوردستان

شانشینى سعودیە بەفەرمى رایگەیاند، یەکشەممە (24/5/2020) یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.

 

 

وەزارەتى ئەوقافى سعودیە رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى لیژنەى بینینى مانگ ئەمڕۆ مانگیان نەبینیوە، بۆیە سبەى شەممە (23/5/2020) تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و یەکشەممە (24/5/2020) یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانە.

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، جگە لە سعودیە، هەریەکە لە وڵاتانى تورکیا، قەتەر، تونس و کوەیت  یەکشەممەیان وەک یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزان دیاریکردووە.

18047 جار خوێندراوەتەوە