بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش ڕایگەیاند لە سبەینێ شەممەوە بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بە ڕوی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت.
لە ئاگاداریەکدا د.چالاک قادر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاندوە، لە پاش پاکردنەوە و ڕشاندنی نەخۆشخانەی شۆڕش و دڵنیا بوون لە تەندروستی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانە بڕیاری کردنەوەی نەخۆشخانەکە دراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لەناو کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەکە داخرا و پاکژکرایەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم تا ئێستا 452 توشبوو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 5 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 385 کەسیش چاکبونەتەوە و 62 نەخۆشیش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
1100 جار خوێندراوەتەوە