ئێوارەی دوێنی لە شاری کەرکوک دایکێک هەرسێ منداڵەکەی خۆی لەسەر شەقامەکان فڕێدەدات
و دەڕوات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند،دایکی منداڵەکە خەڵکی بەغدایە و
باوکیشیان چەکداری داعش بووە و دواتر دەستگیرکراوە و زیندانی کراوە.
وتیشی دایکەکە بەبیناوی خراپی باری گوزەران منداڵەکانی جێهێشتووە،هەرچەندە پێشتر لەلایەن خەڵکەوە هاوکاری کراوە.
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکان هەرسێکیان بە ڕەگەز کچن و تەمەنیان حەوت ساڵ
و چوارساڵ و سێ ساڵە و لە ئێستادا نازانرێت دایکیان بۆ کوێ ڕۆیشتووە.
منداڵەکانیش درەنگانێکی شەو لەلایەن پۆلیسەوە گواستراونەتەوە و لە ئێستادا
لە ماڵی موختاری گەڕەکی تسعینی کەرکوک دانراون.
4786 جار خوێندراوەتەوە