وەزارەتی بەرگری ئەمریکا
(پنتاگۆن) ئاماری توشبوان و گیان لەدەستدانی سەربازانی وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەک تا ئێستا 8 هەزار764 سەرباز توشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی ئامارەکانی پنتاگۆن، لەو ژمارەیە 29 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 4 هەزار و507 کەسیان چاکبونەتەوە.
بەپێی ئامارەکان ئەمریکا
یەکەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا و تا ئێستا ملیۆنێک
و 577 هەزار و 936 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها لەو ژمارەیە 93
هەزار و 894 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکەش بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.
901 جار خوێندراوەتەوە