وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەیەکی نوێی موچەی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەکە، 29 و 30 ئازار کە دەکاتە رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو، موچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر دابەشدەکرێت.
رۆژی 31ی مانگ کە دەکاتە رۆژی سێ شەممە، موچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
لە رۆژانی 1 و 2ی نیسان کە دەکاتە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە، موچەی خانەوادەی شەهیدانی هاوڵاتی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی سەبارەت بە چۆنییەتی دابەشکردنی موچەکەش رایگەیاندووە، لەپیناو پاراستنی گیانی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەکانی (دارایی و ئابوری، شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی و ناوخۆ) دەکرێت، هەوڵ دەدرێت قەرەباڵخی دروستنەکرێت و لەنێوان هەردوو کەسێکدا مەترێک دووریی هەبێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی هاتنی تەمویلی بەغدا، موچەی وەزارەتەکانی دیکەش دابەشدەکرێت.
46599 جار خوێندراوەتەوە