دوەم کۆبونەوەی وەفدی لایەنە کوردیەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی وەفدەکەش رایدەگەیەنێت،
کۆبونەوەکە تەواوکارییە و بۆ بەرەوپێشبردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە.
لەبارەی ناوەڕۆک و ئامانجی کۆبونەوەکە، د. دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی
راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمی کوردستان بە
دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند،
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە وەفدی هەرێم بۆ جاری دووەم لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی کۆدەبێتەوە،
لە کۆبونەوەی یەکەمدا داواکاری و راسپاردەی لایەنە کوردستانیەکان بە کاندیدی راسپێردراو
بۆ پێکهێنانی حکومەت گەیەندراوە و ئەم کۆبونەوەیەش تەواوکاری کۆبونەوەی یەکەمە.
ئاماژەى بەوە کرد، ئەجێندای کۆبونەوەکە پەیوەندیدارە بە میکانیزمەکان و چۆنیەتی
بەرەوپێشبردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و پشکی کورد و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و
شایستەی جوتیاران و ئەو پرسانەی پەیوەندی بە خەڵکی کوردستانەوە هەیە".
856 جار خوێندراوەتەوە