بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی
کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی
شارەکان ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل باران بارین، هەروەها بەفر
لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما، 13 و سبەی 15 پلە
دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما 12 و سبەی 14 پلە دەبێت.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 16 و سبەی 17 پلە دەبێت،
هاوکات لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما 11 و سبەی 12 پلە دەبێت.
7117 جار خوێندراوەتەوە