ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رەتیدەكاتەوە 3 وڵات داوای كشانەوەیان لە عێراق كردبێت

KNN : Kurdish News Network
02:41 - 10/02/2020
عێراق
+
-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق رەتیكردەوە هەریەكە لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا داواكارییان پێشكەش كردبێت بۆ ئەوەی هێزەكانیان بكشێننەوە. 

 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە پێشكەشكردنی داواكاری لەلایەن فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ دانانی خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق دوور لە راستییەوە. 

 

ئەوەش لە دوای ئەوەهات پێشتر میدیاكان لە زاری بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەو سێ وڵاتە داواكارییەكیان پێشكەش كردوە بۆ ئەوەی هێزەكانیان بەپێی خشتەیەك لە عێراق بكشێننەوە. 

716 جار خوێندراوەتەوە