وێنه‌..سلێمانى له‌ ناو به‌فردا باڵنده‌كان له‌ برسیه‌تى ڕزگار ده‌كرێن

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 21/01/2020
کوردستان
+
-

بەمەبەستی پاراستنی باڵندەکان لە برسێتی و بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراکی پێویست لە وەرزی زستاندا لەنێو سروشتدا لەکاتی بەفرباریندا، ژمارەیەک خۆبەخش و رێکخراوێکی ژینگەدۆستی، دانەوێڵەی بۆ باڵندەکان روو کرد لەنێو سروشتدا.

 

‌هەموو کاتێک لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵەو کڕێوەی بەفردا، تەنیا مرۆڤە کەم دەرامەت و بێلانەکان، نابنە قوربانی، بەڵکو باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، رووبەڕووی ئەستەمی دەبنەوە، ئەویش بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراکی پێوستی رۆژانەیان.

لە شاری سلێمانی و لە چالاکیەکی کەم وێنەدا، ژمارەیەک خۆبەخش و رێکخراوی شەماڵی کوردستان بۆ ژینگە هەڵسان بە رشتن و رووکردنی پێنج فەردە دانەوێڵە و نان، لەنێو سروشتدا بۆ ئەو باڵندانە و ئاژەڵە کێوییانەی لە وەرزی زستان و بەهۆی بەفربارینەوە، خۆراکی رۆژانەیان دەستناکەوێت.

 

لاى خۆیه‌وه‌، شیلانە ئەحمەد بەرپرسی رێکخراوی شەماڵی کوردستان بۆ پارستنی ژینگە، وتى، دەستپێکی هەڵمەتەکەیە و رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت و ئێمە وەک رێکخراوێکی ژینگەیی بەدەر لە هاوکاری مرۆڤەکان، دەمانەوێت، یارمەتیی ئاژەڵ و باڵندەکان بدەین، چونکە ئەوەی گرنگە، باڵندەکان بەشێکی گرنگن لە ژینگەدا، بەشێکن هاوسەنگی لەژینگە رادەگرن، پێویستە مرۆڤەکان لەوەرزی سەرمادا، بەتایبەت لە کاتی بەفرباریندا خۆراک بەسەر باڵندە و ئاژەڵەکاندا دابەش بکەن.

وتیشى، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک خۆبەخشی ژینگەیی و ئاژەڵدۆستی و ئەندامی رێکخراوی شەماڵ پێنج فەردە دانەوێڵە و نانەوردە لە نێو بەفردا رۆ دەکەین بۆ باڵندە و ئاژەڵە برسییەکان.

3073 جار خوێندراوەتەوە