لە خۆپیشاندانی شارەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ٢٠٠٠ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستگیرکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو رایگەیاند، لە نێو ئەو دوو هەزار دەستگیرکراوەدا سەد کەسیان مێردمنداڵن و
تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییەوەن.
ئەم منداڵانە لە
شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی
ئێرانەوە دەسگیرکراون.
رێکخراوەکە باسی لەوەش
کردووە، بەشێک لە منداڵە دەستگیرکراوەکان بەرامبەر دانانی بارمتە ئازادکراون و
بەشێکی دیکەیان هێشتا دەستبەسەرن.
هەندێک لە منداڵەکان
تەمەنیان ١٤ ٢و ١٥ ساڵانن.
654 جار خوێندراوەتەوە