ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە وخوێندنەوە بۆ چەند
پرۆژە یاسایەک دەکات..
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان، خوێندنەوە دەکرێت بۆ پرۆژە یاسای بەخاوەنکردنی ئەو
زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکاندا زیادەڕەوییان لەسەر کراوە و بە بڕیاری
ژمارە(4)ی ساڵی 2019 ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی
و گەشتوگوزار گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان.
هاوکات خوێندنەوەی
یەکەم دەکرێت بۆ پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی
کوردستان و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ( ڕێکلامی بازرگانی لە هەرێمی
کوردستان- عێراق) دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوەدا سەرۆکی
هەرێم یاسای خانوە زیادەڕۆییەکانی واژوو نەکرد و گەڕاندیەوە بۆ پەرلەمان.
1009 جار خوێندراوەتەوە