بەڵگەنامە..پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەسەر خەرجنکردنی 300 ملیار دینار هاتە دەنگ

KNN : Kurdish News Network
02:18 - 02/12/2019
عێراق
+
-

مەنسور مورعید پارێزگاری پێشووی نەینەوا رونکردنەوەیەکی لەسەر خەرجنەکردنی بڕی 300 ملیار لە گەنجینەی پارێزگادا بڵاوکردەوە

 

 پاریزگاری پێشوی نەینەوا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆدیجیتاڵ میدیای KNN رایگەیاند رۆژی 26 مانگ ئەو بڕە پارەیە هاتۆتە گەنجینەی پارێزگای نەینەوا،بەڵام پارێزگاری تازە رۆژی 27 مانگ دەست بەکاربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد فریا نەکەوتوە وەزارەتی پلاندان رەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی پارەکە.

ئەوەش لەکاتێدایە نەجم جبوری پارێزگاری تازەی نەینەوا پارێزگاری پێشووی تۆمەتبارکرد بەوەی بڕی 300 ملیار دینار لە گەنجەینە هەبوە بەڵام بۆ هاوڵاتیان و پرۆژەکانی شارەکەی خەرج نەکردوە.

498 جار خوێندراوەتەوە