وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، لەسەر مەی
خواردنەوە، ژمارەیەک شۆفێر دەستگیرکراون داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکات ئەو شۆفێرانەی
لەکاتی کارکردن‌دا مەی دەخۆنەوە دەستگیربکەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر
بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هۆبەی نەهێشتنی لێخوڕین لە ژیر
کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان، چەند شۆفیرێکیان بەهۆی مەی خواردنەوەی زیاد لە بڕی
دیاریکراو دەستگیرکردووە دراون بە دادگا و ئاماژەی بەوەشکردووە، " هه‌ندێك جۆر
له ماده كحولییەكان ته‌نانه‌ت له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كانیش په‌یدا نابن".
روونیشیکردووەتەوە، "داوا له‌هه‌موو لایه‌نه
ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین كه كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن، به ته‌نها
بۆ پۆلیسی هاتووچۆی جێنه‌هێڵن".
دەشڵێت: "به پیاسه‌یه‌كی 120 مه‌تری و رۆیشتن
به‌ره‌و لای عینكاوه و فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر هه‌موو شتیك ئاشكرا ده‌بیت.
هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه‌مان بگاته شوێنی خۆی و هه‌ر ئه‌مشه‌و كه شه‌وی هه‌ینیه
زیاترین خواردنه‌وەی مادە كحولییەكان له‌م شه‌وه ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره
بكرێت زۆرترین كه‌س ده‌ستگیر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ماڵوێرانییه‌كان به‌رده‌وام
نه‌بن".
2036 جار خوێندراوەتەوە