بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٧ و نزمترین ٢٤پلە دەبێت و سبەی هەینی، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بەرزترین پلە ٣٦دەبێت و نزمترین ٢٣ دەبێت.
لە سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ پلە دەبێت و نزمترین پلە ٢٢ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٣٣ دەبێت و نزمترینی ٢٢ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ دەبێت و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٣٣دەبێت و نزمترین پلە ٢٠ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٣٨پلە دەبێت و نزمترینی ٢٤ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٣٩دەبێت و نزمترین پلە ٢٣ دەبێت.
1235 جار خوێندراوەتەوە