هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
و بەیانی ئەمرۆ سوپای ئەو وڵاتە، ناوەندی شاری کۆبانێی تۆپباران کرد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆبخانەکانی تورکیا
تۆپبارانی کۆبانێیان دەستپێکرد و تۆپێک لە ناوەندی شارەکە کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ
زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
بەپێی میدیاکانی رۆژئاوا، سەرەڕای کەوتنەوەی تۆپ لە ناوەندی کۆبانێ بەڵام تاڕادەیەک دۆخی ئەو شارە ئارامە.
هاوکات لە سوپای تورکیا بەسەختی سەرێکانیێ و گرێسپی بۆردوومان دەکات و هێرشەکانی لەو ناوچانە چڕکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکان بەردەوامی هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە ڕاگەیەندرا و سەرەتا بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەک دەستیپێکرد، بەهۆی بۆردوومانەکانیشەوە هەشت هاوڵاتی شەهیدبوون.
دواتر وهزارهتی بهرگریی توركیا ڕایگەیاند، لەگەڵ چەکدارانی هاوکاری سوری ئۆپراسیۆنی زەمینیان دەستپێکردووە و دەچنە ناو خاکی سوریاوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند هێرشی سەر ٧ خاڵی سوپای تورکیایان کردووە.
802 جار خوێندراوەتەوە