بانده‌كانی له‌شفرۆشیی ماوه‌یه‌كه جارجار له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌بینرێن، بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت؛ پێویسته یاسایه‌ك له په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌م حاڵه‌ته ده‌ربكرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانییش ئاشكرای كرد، له‌م ساڵدا زیاتر له 120 كه‌س له‌و كه‌سانه له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستگیركراون, له‌م ڕاپۆرته‌دا KNN چیرۆكی به‌شێك له‌و باندانه‌ی كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن ده‌خاته ڕوو.
حاڵه‌ته‌كانی له‌شفرۆشی و بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، له‌و حاڵه‌تانه‌ن كه جارجار له شوێنه گشتییه‌كان ده‌بینرێن, كه‌سانێكیش به بیانووی كاركردنه‌وه چه‌ندین كاری نه‌شیاو ده‌كه‌ن، ئه‌مه نموونه‌ی یه‌كێكه له‌وانه‌یه كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵی KNN گیراوه.
له یاداشتێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌شفرۆشی ده‌كرێت, جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م بابه‌ته له په‌ڕله‌مان و به پاڵپشتیی یاسایه‌كی تایبه‌ت، ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بگیررێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی نایشارێته‌وه: ئه‌م كه‌سانه به‌شێوه‌ی باند ده‌رده‌كه‌ون، بۆ ده‌ستگیركردنیشیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، دادگا داوای به‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت.
حاڵه‌ته‌كانی بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ و كاری له‌شفرۆشی، له‌و حاڵه‌تانه‌ن كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژبه‌ڕۆژ له زیادبووندان, به‌و پێی له‌م ساڵدا زیاتر له 120 كه‌س له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون, به وته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به ڕێگریكردن له سواڵكردن، به هۆكار ده‌زانێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه.
27147 جار خوێندراوەتەوە