لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە تێیدایە، لەلایەن چەند کەسێکەوە ژمارەیەک جوجەڵە دەسوتێنرێت.
هێشتا نەزانراوە ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە کوێ تۆمارکراوەو بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چ کاتێک بەڵام دەردەکەوێت چەند کەسێک دەیانەوێت بەشێوەیەکی ناشایستە پاشماوەی کێڵگەیەکی پەلەوەری لەناوبەرن و بیسوتێنن، لەکاتێکدا ژمارەیەکی جوجەڵەی زیندووی تێیدایە.
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لێدەکەوێتەوەو هێشتا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە بڵاونەکردۆتەوە.
3626 جار خوێندراوەتەوە