لەڕۆژی جیهانیی ڕێگری لە خۆكوشتن كچێكی تەمەن 17 ساڵ خۆی کوشت

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 10/09/2019
کوردستان
+
-


لە ڕۆژی جیهانیی ڕێگری لە خۆكوشتندا، كچێكی تەمەن 17 ساڵ,  قەزای كۆیە بە هۆكارێكی نەزانراو  لەڕێگەی خۆهەڵواسین بە پەتەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
 
دانا حاجی عەبدوڵا, بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە كۆیە, بە KNNی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە, 10ی ئەیلول, كاتژمێر پێنج و 30 خولەكی بەیانی, كچێكی تەمەن 17 ساڵی دانیشتووی گەڕەكی بەفری قەندیل, لەو قەزایە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی بەوەش كرد: ئەو كچە لە ڕێگەی خۆهەڵواسین بە پەت لە ژوورەكەی خۆیدا خۆی كوشتوە و بە وتەی كەسوكارەكەی هیچ كێشەیەكی نەبوە, بەڵام بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

خۆكوشتنی ئەو كچە تەمەن 17 ساڵە, لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ڕێگریكردنە لە خۆكوشتن.

637 جار خوێندراوەتەوە