کەی ئێن ئێن نهێنیی پشت پێدانی عەریزەنووسەكان بە كۆمپانیا ئاشكرا دەكات

08:46 - 25/08/2019
کوردستان


بە بڕیارێكی وەزارەتی داد، 80%ی داهاتی عەریزەنوسەكان كە لەئێستادا دراوەتە كۆمپانیایەكی ئەهلی، ڕاستەوخۆ دەدرێت بە كۆمپانیاكە، لەكاتێكدا پێشتر بڕی تێچووی یەك مامەڵە، تەنها دوو هەزارو پێنج سەد دیناربوو، ئێستا بۆ هەر مامەڵەیەك، بڕی بیست‌و پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت.
 
 
پێشتر چەند جارێك لەرێگەی مانگرتنەوە داوایان كرد، بەڵام بێ سود بوو، ئەمڕۆ ئەنجامەكەی تەنها زیانی بۆ عەریزە نوسەكان نەبوو 
 
ئەم هاوڵاتییە بۆ مامەڵەیەكی یاسایی چوە بەشی دادنوسی بەكرەجۆ، لەوێ سێ هێندەی پێشوو پارەی خەرج كردوە بۆ كردنەوەی وەكالەتێك بۆ پارێزەرێك 
 
 نەك تەنها ئەوە، سەیركەن بزانن ئەم هاولاتییە پێداویستی ناو ماڵەكەی خۆی فرۆشتەوە، بەڵام كاتێك سەردانی دادنوس دەكات، بڕی ئەو پارەیەی پێ نەبوە كە بیداتە سكاڵانوسە ئەلەكترۆنییەكان.
 
سەرجەم عەریزەنوسەكان لەبەردەم دادنوسی بەكرەجۆ، كۆبونەووە‌و یاداشتێكی چەند خاڵییان ئاراستەی وەزارەتی داد‌و لایەنە یەیوەندیدارەكان كردو نهینی پشت پێدانی كاری عەریزە نوسەكان بە كۆمپانیاكان ئاشكرا دەكەن 
 
كاردانەوەكان لەناو هاوڵاتییان بە جۆرێكە بە پێشبینی ئەوان، ئەگەر هەر وابڕوات، پرۆژەكە هەر لەم سەرەتایەوە، شكست دەهێنێت 
 
بەپێی زانیارییەكانی KNN بڕی ئەو 25 هەزار دینارەی بۆ نوسینی عەریزەیەك لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، تەنها پێنج هەزار دیناری بۆ حكومەتە، واتە لە 80 % بۆ ئەو كۆمپانیایە كە ئەو پڕۆژەیەی پێدراوە، بەمەش جگە لە بارگرانیی دارایی لەسەر گیرفانی هاوڵاتییان، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەرەوپێشچونی كاروباری هاوڵاتییان درووست نەكردووە.

2698 جار خوێندراوەتەوە