بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای یەکشەممە 25ی8ی2109ی بڵاوکردەوە
و ڕایگەیاند،بەرزترین پلەی گەرما شاری خانەقین بووە بە ٥٠ پلە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی
کەشناسی نزمترین پلەی گەرما لە هەرێم لە چۆمان و حاجی ئۆمەران بووە بە ٣٣ پلە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی بەرزترین
پلەی گەرما لە شاری هەولێر٤٤ پلە بووە و لە شاری سلێمانی ٤١ پلە و لە کەرکوک٤٦ پلە
و لە شاری دهۆکیش ٤٢ پلە بووە.
پێشتر کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو کە
پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.
2935 جار خوێندراوەتەوە