بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە سبەی دووشەممەوە تاوەکو رۆژی چوارشەممە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە سبەی دووشەممەوە پلەکانی گەرما (2-4) پلە بەرزدەبێتەوە و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.
روونیشیدەکاتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە رۆژی چوارشەممە تۆمار دەکرێت، رۆژی پێنجشەممەش کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە کۆتایی دێت.
بەپێی پێشبینییەکان بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر 44 پلە دەبێت و لە سلێمانیش 42 پلە و دهۆک 42 پلە و کەرکوکیش47 پلە.
5500 جار خوێندراوەتەوە