دانیشتویهكی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ناردووه بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌ند رۆژێكه نه‌وتی ڕه‌ش تێكه‌ڵی تۆڕی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماوه.
هاوڵاتییه‌كه به‌ڤیدیۆ ساتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ماڵی خۆیانی تۆماركردووه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، بڕێكی زۆر نه‌وتی ره‌ش له سۆنده‌ی ماڵه‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
كه‌ناڵی KNN له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌دواداچون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته و زیانه‌كانی بۆ ته‌ندروستی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه.
3245 جار خوێندراوەتەوە