په‌یوه‌ندییە سۆزداریه‌كه‌ی مۆنیكا و بیڵ كلینتۆن سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
04:12 - 07/08/2019
هەمەڕەنگ
+
-

مۆنیکا لویسکی، کارمەندی پێشووی کۆشکی سپی پاش 20 ساڵ, بڕیاردەدات پەیوەندی سۆزداری نێوان خۆیی و بیڵ کلینتۆن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بکاتە زنجیرە دراما.

20 ساڵ پێش ئێستا ئابڕوویەکی پەیوەندی نێوان مۆنیکا لویسکی کارمەندی کۆشکی سپی لەگەڵ بیڵ کلینتۆن سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ئاشکرا دەبێت، بەوەی پەیوەندی سۆزداریی و سەرجێی لە نێوانیاندا هەبوە، هاوکات ئەمەش بوە جێی قسەوباسی میدیا جیهانییەکان، لەکاتێکدا بەپێی یاساو رێساکانی کۆشکی سپی ئەنجامدانی ئەو کارە رێگەپێنەدراوەو سزای خۆی هەیە.

پاش 20 ساڵ لە ئاشكرابوونی ئابڕووەکەیان، مۆنیکا لویسکی بڕیاریدا وەرزی سێیەمی زنجیرە درامای American Crime Story بکاتە چیرۆکی ژیانی خۆشەویستی نێوان خۆیی و بیڵ کلینتۆن، چۆنێتی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکەیان و دادگاییکردنەکە.

 

بەپێی هەواڵەکە، زنجیرە دراماکە لە مانگی شوباتی داهاتوودا دەستبەرهەمهێنانی دەکرێت و 28 ئەیلولی ساڵی 2020 لە کەناڵەکان پەخشدەکرێت.

زنجیرە درامەکە لەلایەن  چەند هونەرمەندێکی بەناوبانگەوە دەردەکرێت، بەوپێیەی بینی فیڵدستاین دەوری مۆنیکا دەبینێت، سارە پاوڵسون دەوری لیندا تریب دەبینێت کە هاوڕیی مۆنیکایە، ئانالی ئاشفورد دەوری پاولا جۆنیس دەبینیت کە سەرۆکی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژیکردن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەزانراوە کێ دەوری بیڵ کلینتۆن دەبینیت.

10630 جار خوێندراوەتەوە