رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 30/07/2019
کوردستان
+
-

ناوەندێكی فەلەكناسی: رۆژی 11 ئابی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە

 

  1. ناوەندێكی فەلەكناسی لە میسر ئاشكرایدەكات، رۆژی 11 مانگی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
  2.  

  3. پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی فەلەكی و جیۆفیزیایی كە بارەگاكەی لەقاهیرەی پایتەختی میسرە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەپێی لێكۆڵینەوە فەلەكییەكان رۆژی پێنج شەمەی داهاتوو لەدوای خۆرئاوا بوون، مانگ لەئاسمانی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دەبینرێت، بەوپێیەش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دواتر یەكەم رۆژی مانگی زولحیجەیە کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

  4. لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی فەلەكی و جیۆفیزیایی رایگەیاندوە بەپێی ئەو لێكدانەوانەش رۆژی 11 مانگی ئابی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
21376 جار خوێندراوەتەوە