بەپەلە

هەدەپە ئیدانەی هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر دەكات

06:53 - 19/07/2019
کوردستان

هەدەپە داوا دەكات هێرشكارانی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر ئاشكرا بكرێن
هەدەپە: كەس ناتوانێت پارتەكەمان تێكەڵی توندوتیژیی بكات


پارتی دیموكراتی گەلان، بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر دەكات و داوا دەكات، ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە ئاشكرا بكرێن، بۆ ئەوەی دۆسیەكە بەلاڕێدا نەبرێت و لێكدانەوەی هەڵەی بۆ نەكرێت.


لە راگەیەنراوێكدا، پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، رایگەیاند: هێرشی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە شاری هەولێر، بەتوندی ئیدانە دەكەن‌و ئاماژەی بەوەش كرد: كەس ناتوانێت پارتی دیموكراتی گەلان، تۆمەتبار بكات بەوەی، دەستی لە توندوتیژییەكاندا هەیە.

داواشی كرد: بەزووترین كات، ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر ئاشكرا بكرێن و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن بۆ ئەوەی راستیەكان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بن و دۆسیەكەش بەلارێدا نەبرێت و راڤەو لێكدانەوەی هەڵەی بۆ نەكرێت.

272 جار خوێندراوەتەوە